چەند بيرو باوەڕێکی هەڵە و ڕاستيیەکان لەسەر شيری دايک

تەندروستی

12/09/2020     ژمارەی بینراو 617

راچڵەکین-

-زۆرێک لەدایکان هەندێک بيروباوەڕی هەڵە ئەبيستن لەسەر شيری دايک کە وایان لێدەکات توشی گومان بن لەسەر پێدان یان ڕاگرتنی شیری دایک.
بیروباوەڕەکان زۆرن، لە خوارەوە هەندێک لەو بيروباوەڕە  هەڵانە و راستيیەکان ڕوون دەکەمەوە:-  
۰۱ ژەک پيسە وە ئەبێت فڕێ بدرێت؛ 
ڕاستی؛ ژەک باشترين و بە سودترين خۆراکە بۆ کۆرپە و بەهيچ شێوەيەک نابێت فڕێ بدرێ.

٢.دەبێت لەگەڵ شيری دايکدا ئاو بدرێتە منداڵ
ڕاستی؛ لە شەش مانگی يەکەمدا مناڵ بە هيچ شێوەيەک پێويستی بە ئاو نيە، چونکە شيری دايک بەڕێژەی ۸۷٪ ی ئاوە.

٣.شيری دايک دەبێتە هۆی هەستياری؛
ڕاستی؛ لەزۆر حاڵەتی دەگمەندا لەوانەيە مناڵ هەستياری هەبێت بەرامبەر بە خواردنێک کە دايکی دەيخوات. بەڵام ئەمە ئەوە ناگەيەنێت کە شيری خۆت نەدەيت  بە مناڵەکە. شيرى دايك كۆرپە دوور دەخاتەوە لە تووشبوون بە هەستياري خۆراكي. 

٤.دايک ناتوانێت هەموو شتێک بخوات ئەگەر شير بدات؛
ڕاستی؛ دايک دەتوانێت هەموو شتێک بخوات و وە پێويست ناکات ڕێجيمێکی تايبەت بکات لە کاتی شيرداندا. 

٥.کە دايک دەستی کردەوە بە ئيش ئيتر ناتوانێت شير بدات
ڕاستی؛ دايک دەتوانێت ئەوکاتەی کە لەماڵەوەيە شير بدات و کاتەکانی تر شيرەکەی دادۆشێت و هەڵی بگرێت.

٦.ئەگەر دايک سکی هەبيت ناتوانێت شير بدات
ڕاستی؛ ئەگەر دايک سکی هەبيت بێ ترس ئەتوانيت شيرەکەی بدات و هيچ  مەترسيەکی بۆ سەر منداڵەکە و کۆرپەکەی ناوسکی نیيە.

٧. ئەگەر دايک بەد خۆراک بێت ناتوانێت شير بدات؛
ڕاستی؛ ئەگەر دايکێک بەد خۆراک بێت ئەتوانێت شير بدات و ڕێژەی پێويستيش شير دروست دەکات بۆ کۆرپەکەی، بەڵام گرنگە ئەو جۆرە دايکانە تەواوکەری  خۆراکی وەربگرن بۆ ئەوەی بەدخۆراکيەکەيان نەمێنيت. 

د.تارا علی بابان
پزيشکی پسپۆری گەشە و خۆراکی منالان

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن