10 نیشانه دهیسهلمێنێت سیستمی بهرگری جهستهت بههێزه
ڕاچڵهكین-
سیستەمی بەرگری لە یەک ئەندام پێک نایەت بەڵکو کۆمەڵێک ئەندامی چالاک بەم کارە هەڵدەستن وەکو پێست، ناوپۆشی رێڕەوی هەناسە، لیک، لیمفگرێکان، ئاڵوەکان، سپڵ، مۆخی ئێسک، ریخۆڵە کوێرە و خڕۆکە سپیەکان.
سیستەمی بەرگری بەشێکی گرنگی لەشە، بۆ بەرگری کردن لە جەستە لەهەر هەڕەشەیەکی دەرەکی و توشبون بە هەر ڤایرۆس و بەکتریایەک، دەتوانیت لە رێگەی سیستمی خۆراکییەوە بەرگری جەستەت بەهێزبکەیت، بە چەند ئاماژەیەک دەتوانیت دڵنیابیتەوە لەوەی سیستمی بەرگری جەستەت بەهێزە.
1- زوو زوو نەخۆش ناکەویت، ساڵانە کەمتر لە 2 جار توشی پەتای وەرزی دەبیت.
2- هەست بە شەکەتی و ماندوبونی بەردەوام ناکەیت.
3- رۆژانە راهێنانی وەرزشی ئەنجامدەدەیت.
4- کێشی جەستەت ئاساییە.
5- ئاسنی خوێنت کەم نییە، چونکە کەمی ئاسن هۆکاری لاوازی سیستمی بەرگری جەستەیە.
6- زوو زوودەرمانی "ئەنتیبایۆتیک" لای پزیشک وەرناگریت.
7- رەنگی پێست و چاوت رەنگی ئاسایی خۆیەتی و توشی رەنگزەردی نەبویت.
8- سترێس و نیگەرانیت کەمە.
9- درەنگ توشی سکچون دەبیت و بەزویی چاک دەبیتەوە.
10- کێشەی هەرسکردنت نییە و بەکتریای گەدەت نییە.
س: بهڕێوبهرایهتی تهندروستی چهمچهماڵ