ناڕێكی گه‌شه‌ی منداڵ نیشانه‌یه‌كی مه‌ترسیداره
ڕاچڵه‌كین-
كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ڵمانی بۆ زانستی پزیشكی تایبه‌ت به ڕژێنه‌كان هۆشداریانداوه له سستی گه‌شه‌ی منداڵ چونكه ئاماژه‌یه بۆ توشبوون به نه‌خۆشی مه‌ترسیدار.
ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه له توێژینه‌وه‌كه‌یاندا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه زیاد له ئاستی سروشتی سستی گه‌شه‌ی منداڵ یه‌كێكه له نیشانه‌كانی نه‌خۆشی سست بوونی درێژخایه‌نی گورچیله‌كان و پێی ده‌وترێت نه‌خۆشی( Achondroplasia) به مانای گه‌شه نه‌كردنی ئێسكه‌كان دێت و نه‌خۆشییه‌كی بۆماوه‌ییه و هۆكاره بۆ كورته باڵایی.
زاناكان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن به‌د خۆراكی و توشبوون به نه‌خۆشی ڕه‌بۆ و كه‌می ده‌ردانی هۆرمۆنه‌كان هۆكارن بۆ دره‌نگ كه‌وتنی كرداری گه‌شه‌كردنی جه‌سته‌ی مرۆڤ، هاوكات به‌رزی باڵاش زیاتر له ڕادده‌ی سروشتی نیشانه‌ی توشبوونه به نه‌خۆشی "مارفان" كه نه‌خۆشییه‌كی بۆماوه‌یی ده‌گمه‌نه.
پزیشكه‌كان داوا له دایكان و باوكان ده‌كه‌ن به به‌رده‌وامی پشكنین بۆ گه‌شه‌ی باڵای منداڵه‌كانیان بكه‌ن نه‌وه‌ك گرفتێكیان هه‌بێت و له‌حاڵه‌تی هه‌بوونی كێشه‌یه‌كی ته‌ندروستی زوو فریای بكه‌ون و چاره‌سه‌ری بكه‌ن.