ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی: دوومانگی داهاتوو ڕێژه‌ی مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاد ده‌كات
ڕاچڵه‌كین-
به‌ڕێوبه‌ری هه‌رێمی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له ئه‌وروپا ئاشكرای كرد كه ڕێكخراوه‌كه‌ی پێشبینی ئه‌وه ده‌كات ڕێژه‌ی مردوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌وروپا له مانگی 10 و 11 ی ئه‌مساڵ زۆر زیاد بكات.
هانز كلۆگی له لێدوانێكی بۆ ئاژانسی" فرانس پرێس" وتویه‌تی كه له دوومانگی داهاتودا دۆخه‌كه زۆر خراپ ده‌بێت و ڕێژه‌ی مردوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر زیاد ده‌كات له وڵاتانی ئه‌وروپا.
هانز نایشارێته‌وه ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه له‌م دوو مانگه‌ی داهاتودا زۆر قورس ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ئێستا ڕۆژ له دوای ڕۆژ ژماره‌ی توشبووان به‌م ڤایرۆسه له‌زیاد بوندایه به‌ڵام هێشتا ڕێژه‌ی مردن له ئاستێكی جێگیردایه.