نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی خوێن
ڕاچڵه‌كین-
پرۆفیسۆر " ڕۆمان تیمنیكۆف" ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی ڕوسی بۆ پزیشكانی پسپۆڕ له وه‌ره‌مه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان نیشانه پێش وه‌خته‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی خوێنی ڕونكردۆته‌وه.
ئه‌م پزیشكه ڕێنموی هه‌موان ده‌كات له كاتی هه‌ستكردن به نیشانه‌كانی" ئازاری سه‌ر و سه‌ر و گێژخوارن و نه‌مانی ئاره‌زووی خواردن و تا بێ بوونی هۆكاری دیاریكراو و هه‌ستكردن به ماندوێتی به‌رده‌وام و لاوازی گشتی له‌ش و له‌ده‌ستدانی كێش به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ" سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینیان بۆ بكات.
دكتؤر رِؤمان ده‌شڵێت" ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌م نه‌خۆشییه نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانی به‌شێوه‌ی ناڕێكی لێدانه‌كانی دڵ و ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ی مۆر له‌سه‌ر له‌ش و زوو ساڕ‌ێژ نه‌بوونی برین و مۆربوونه‌وه‌ی لێو و نینۆك و سه‌رگێژخواردن و ڕه‌قبوونی ماسولكه‌كان و ئازاری جومگه و ئێسك بێت"
دیاریكردنی ئه‌م نه‌خۆشییه له قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تادا به وته‌ی ئه‌م پزیشكه ئاسان نییه زۆر كات نه‌خۆش له‌ڕێی پشكنینی مانگانه یان به سوتفه سه‌ردان كردنی پزیشك بۆی ده‌رده‌كه‌وێت توشی ئه‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه بووه.