لهدهستدانی یهكێك له هێلكه گونهكان گرفتی سێكسی بۆ پیاو دروست دهكات؟
ڕاچڵهكین-
پرسیارێکی زۆر دەکرێت دەربارەی ئەوەی ئەگەر کەسێک یەکێک لە هێلکە گونەکانی لەدەست دابێت یان بە نەشتەرگەری بۆی لابرابێت بەهەر هۆکارێک بێت ئایا لە ژیانیدا وەکو کەسێکی ئاسای دەبێت؟ دكتۆر ههردی پزیشكی نهخۆشییهكانی گورچیله و كۆئهندامی میزهڕۆ لهم بابهتهدا وهڵامی ئهم پرسیاره دهداتهوه.
ئهم پزیشكه دهڵێت سەرەتا پێویستە هۆکارەکانی لەدەستدان یان لابردنی هێلکە گون بە نەشتەرگەری بزانین.
1- سوڕانی هێلکەی گوون:ئەگەر هاتوو سوڕانی هێلکەی گوون ڕوویدا دوای شەش(6)کاژێر چارەسەر نەکرا ئەوا دەبێتە هۆی ڕەشبونەوەی هێلکە گونەکە،پێویستە بە نەشتەرگەری لاببرێت.
3- بوونی گرێ لە هێلکەی گوون:بوونی گرێ لە هێلکەی گوون بەتایبەتی گرێی شێرپەنجەی ئەوا پێویستە بەزووترین کات بە نەشتەرگەری ئەو هێلکە گونە لاببرێت ،بۆ بەرگرتن لە بڵاوبونەوەی خانە شێرپەنجەیەکان.
3- هەوکردنی هێلکەی گوون یان دومەڵی هێلکەی گوون:هەوکردنی هێلکەی گوون بە بەکتریای (مایکۆبەکتریەم تیوبێرکیلوسیس)کە لە ناو کوردەواریدا پێی دەوترێت سیل.
4- دوومەڵی هێلکەی گوون::واتە هەوکردنی هێلکەی گوون و کۆبونەوەی پاشماوەی هەوکردن و کێم لە ناو هێلکە گوونەکەدا لەم بارەدا کە بەدەرمان کۆنترۆڵ نەکرا، هێلکەی گوون بە نەشتەرگەری لادەبرێت.
5- بەرکەوتنی زەبری دەرەکی بە هێلکەی گوون::کاتێک زەبرێکی دەرەکی بەهێز بەر هێلکەی گوون دەکەوێت دهبێتە هۆی بچڕانی هێلکەی گوون یان تەقینی هێلکەی گوون، یان هەندێک جار دەبێتە هۆی بچڕانی تۆوە پەتک(سپێرماتیک کۆرد) پێویستە هێلکە گونەکە لەلایەن پزیشکی نەشتەرگەری گورچیلەو میزەڕۆ لاببرێت.
6- زەبری دەرەکی وەکو: ڕووداوی هاتووچۆ،کەوتن لەسەر ماتۆڕ یان پاسکیل،یان بەرکەوتن لەکاتی دووگۆڵی،یان بەرکەوتن بە چەقۆ یان فیشەک.
ئەگەر کەسێک یەکێک له هێلکە گوونەکانی لە دەست دابێت(واتە یەک تاک گوونی هەبێت)لە ژیانیدا کەسێکی ئاسای دەبێت؟ بەڵێ لە ڕووی سێکس کردن،وەهەروەها لەڕووی زاوزێوە(واتە دەتوانێت وەچە بخاتەوە) بەڵام لەڕووی دەروونیەوە کاریگەری دەبێت لەسەر ناخ و دەروونی کەسەکە.