راچڵەکین-
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان داوای توندترین سزا بۆ بکوژانی خێزانە کوردەکەی بەغدا دەکات و دەڵێت:"داوا دەکەین هێزە ئەمنییە عێراقییەکان سەر و ماڵی هاووڵاتییانی کورد و هەموو پێکهاتەکانی دیکە بپارێزن".
لە راگەیەندراوێکدا فارکسیۆنی پارتی بلآویکردووەتەوە و تێیدا هاتووە:" وێڕای سەرەخۆشی لە کەسوکار و خزمانی ئەو خێزانە کوردەی شاری بەغدا، کە شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی مەنسوور شەهیدکران، ئیدانەی ئەو تاوانە قێزەوەنە دەکەین".
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، فراکسیۆنی پارتی داوا لە دەزگا ئەمنییەکانی عێراق دەکات بکوژانی ئەو خێزانە بە زووترین کات رادەستی دادگا بکات و پێویستیشە دادگا بە توندترین شێوە سزایان بدات.
فراکسیۆنەکە داوا دەکات هێزە ئەمنییە عێراقییەکان سەر و ماڵی هاووڵاتییانی کورد و هەموو پێکهاتەکانی دیکە بپارێزن.