بۆچی كهسانی قهڵهو لهكاتی توشبونیان به كۆرۆنا مهترسی زیاتر لهسهر ژیانیانه؟
ڕاچڵهكین-
قەڵەوی نەخۆشیەکی درێژخایەنە و هۆکارێکە بۆ توشبون بەچەندین نەخۆشی مەترسیداری دیکەی وەکو شەکرە، بەرزبونەوەی فشاری خوێن، نەخۆشیەکانی دڵ، بەرزبونەوەی چەوری خوێن، پەککەوتەنی گورچیلە و هەندێک جۆری شێرپەنجە. لەگەڵ هاتنی پەتای جیهانی کۆڤید -١٩ ئەوانەی قەڵەون زیاتر لەوانەی کێشیان ئاساییە دوچاری ئەم نەخۆشیە دەبنەوە وە لەکاتی گرتنی ئەم پەتایە مەترسی زۆرتریان لەسەرە و ئەگەری دروستبونی ماکی نەخۆشیەکەیان زیاترە لەبەر ئەم هۆکارانە كه دكتۆر ڕێباز لهم بابهتهدا باسی دهكات:
1- قەڵەوەکان ئەگەری زیاتریان هەیە کە پەتای کۆرۆنا بەتوندی بگرن.
2- ریژەی خەواندن لەنەخۆشخانە و مردنیان زیاترە لەکەسانی ئاسایی.
3-ئەو قەڵەوانەی کەلەنەخۆشخانە دەخوێنرێن نەخۆشیەکەیان توندترە و پێوستی زیاتریان بەئوکسجین و ئامێری هەناسەدانی دەستکرد هەیە.
4- دانانی نەخۆشی قەڵەو لەسەر سکی بۆ باشترکردنی رێژەی ئوکسجین لەخوێنی کارێکی ئەستەمە یان مەحاڵە ئەمەش کاریگەری خراپی دەبێ لەسەر چارەسەرکرنی حاڵەتەکە.
5-خوێن مەیین یەکێکی ترە لەماک و مەترسیەکانی نەخۆشی کۆرۆنا بەتایبەتی لە قەڵەوەکان ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبونی جەڵتە و زیادکردنی ئەگەری مردن.