یانەی یوڤانتۆسی ئیتاڵی هەواڵی رۆیشتنی هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکەی راگەیاند و سوپاسی کرد لەپای ئەو چەند ساڵەی خزمەتی خانمەپیرەکەی کردووە.
لە رێگەی پێگەی فەرمی خۆیانەوە یوڤانتۆس بڵاویکردەوە کەوا گۆنزالۆ هیگواین بەبەهای 18 ملیۆن یۆرۆ روودەکاتە خولی ئەمریکی و لە یانەی مەیامی جێگیردەبێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە لە ساڵی 2016 یوڤی بەبەهای 90 ملیۆن یۆرۆ هیگواینی لە ناپۆلی گواستەوەو ساڵێک دواتر بە خواستن دای بە یانەکانی میلان و چێڵسی.