په‌یكه‌ری ده‌یناسۆرێك بۆ فرۆشتن
ڕاچڵه‌كین-
سوپرایزێكی تایبه‌ت هه‌یه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی عاشقی دونیای ده‌یناسۆره‌كانن، یه‌كێك له گه‌وره‌ترین ئێسكه په‌یكه‌ری ده‌یناسۆره‌كان به‌ناوی" ستانلی" له فرۆشتنێكی ئاشكرادا نمایش ده‌كرێت به نرخی 6-8 ملیۆن دۆلار.
ناوه‌ندی "كریستیز" ئه‌م ئێسكه په‌یكه‌ره گه‌وره‌یه‌ی ده‌یناسۆری بۆ فرۆشتن نمایشده‌كات كه له جۆری" تیرانۆسۆر" ه بڕیار وایه 6 ی ئۆكتۆبه‌ر نمایشه‌كه ده‌ست پێبكات و كێشی ده‌یناسۆره‌كه 7-8 ته‌نه و درێژیه‌كه‌ی 12 مه‌تره و ته‌مه‌نی 67 ملیۆن ساڵه و ساڵی 1987 له نزیك شاری بافالۆ له ویلایه‌تی " ساوس داكۆتا" ی ئه‌مه‌ریكی دۆزراوه‌ته‌وه.
زناكان له په‌یمانگای توێژینه‌وه‌یه‌ی جیۆلۆجی له "بلاك هیلز" له نیویۆرك زیاتر له 3 هه‌زار كاتژمێر كاریان له‌سه‌ر ئه‌م ئێسكه په‌یكه‌ره كردوه كه پێكهاتوه له 188 ئێسك و جارێكی دیكه به یه‌كیان ناوه‌ته‌وه.