گه‌یتس به‌رواری كۆتای هاتنی كۆرۆنا و به‌رهه‌مهاتنی ڤاكسینه‌كه‌ی ئاشكرا كرد
ڕاچڵه‌كین-
سه‌رۆك و دامه‌زرێنه‌ری كۆمپانیای" مایكرۆسۆفت" ملیاردێری ئه‌مه‌ریكی" بیل گه‌یتس" ئاشكرای كرد ڤاكسینی كۆرۆنا له سه‌ره‌تای ساڵی 2021 ه‌وه له لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆراك و ده‌رمانی ئه‌مه‌ریكی په‌سه‌ند ده‌كرێت.
گه‌یتس له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ گۆڤاری" فۆرچین" ی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كردوه هاوكاریه‌كی باش هه‌یه له‌نێوان كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان و ئه‌وه‌ش واده‌كات به‌م نزیكانه ڤاكسینی كۆرۆنا به‌رهه‌مبهێندرێت و له چه‌ند مانگی داهاتودا ده‌كه‌وێته به‌رده‌ست و به‌كارده‌هێندرێت.
گه‌یتس نایشارێته‌وه له‌كۆی ئه‌و ڤاكسینانه‌ی به‌رهه‌مهێندراوه دوو بۆ سێ بۆ چوار ڤاكسین سه‌لامه‌ت و ته‌ندروست ده‌بێت بۆ به‌كارهێنان و جگه له‌وه‌ش به‌كارهێنانی ڤاكسین بۆ كۆرۆنا و به‌كارهێنانی ده‌مامك له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌س واده‌كات په‌تای كۆرۆنا به نزیكی كۆتای بێت كه بووه هۆی مردنی 200 هه‌زار ئه‌مه‌ریكی.
به‌شێك له ئه‌مه‌ریكیه‌كان گومان ده‌كه‌ن له‌وه‌ی پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ڕێكخراوی ده‌رمان و خۆراكی ئه‌مه‌ریكی ڤاكسینی دژ به كۆرۆنا په‌سه‌ند بكات و بڕیار وایه هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكیه‌كان له 3 ی 11 ی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت.