به‌وێنه‌.. جیجی بوو به‌ دایك

کەلتوور

24/09/2020     ژمارەی بینراو 214

به‌وێنه‌.. جیجی بوو به‌ دایك

ڕاچڵه‌كین-

خانمه‌ نمایشكاری جلوبه‌رگ به‌ ڕه‌گه‌ز فه‌له‌ستینی" جیجی حه‌دید" وێنه‌ی‌ منداڵی یه‌كه‌می بڵاوكرده‌وه‌ له‌ هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی‌ " زین مالك" ی گۆرانیبێژ.

ئه‌م خانمه‌ وێنه‌یه‌كی له‌ هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ ئینستگرام بڵاوكردۆته‌وه‌ و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت باوكی منداڵه‌كه‌ی‌ ده‌ستی منداڵه‌كه‌ی‌ گرتوه‌ و له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ نوسیویه‌تی" له‌ كۆتایدا كچه‌كه‌مان هاته‌ سه‌ر هه‌ساره‌كه‌مان ئه‌م هه‌فته‌یه‌ و ژیانی گۆڕین"

هاوكات زین مالك هاوسه‌ری جیجی وێنه‌یه‌كی منداڵه‌كه‌ی‌ له‌ هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكردۆته‌وه‌ و نوسیویه‌تی" منداڵه‌كه‌ و جیجی ته‌ندروستیان باشه‌ و خۆشه‌ویستی من بۆ ئه‌م بونه‌وه‌ره‌ بچوكه‌ سه‌روو پێشبینی منه‌"

 

 

 

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن