هەولێر.. بەكارهێنەرێكی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا

کوردستان

24/09/2020     ژمارەی بینراو 288

راچڵەكین -

پۆلیسی هەولێر، تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەسەر شەقامێكی گشتی ئەو شارە ماددەی هۆشبەری بەكاردەهێنا، لەكاتی دەستگیركردنیشی بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەری لەجۆری كریستاڵ پێگیرا.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بەشی پۆلیسی فریاكەوتن، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە، كە لەناو ئۆتۆمبیلەكەی لەسەر شەقامی كۆیە ماددەی هۆشبەری بەكارهێنابوو.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەكردووە، تۆمەتبارەكە بەناوی (ه.ن.ر) ئۆتۆمبیلێكی لەجۆری مارسیدس پێبووەو بەهۆی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەریش، بێهۆش بووە، توانرا دەست بەسەر بڕێكی زۆر لە ماددەی هۆشبەر لە جۆری (كریستاڵ) و حەب و كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و چەقۆدا بگیرێت، پەڕاوی لێكۆڵینەوەش بۆ تۆمەتبار كرایەوە و بەپێی ماددە (١٤)ی ماددە هۆشبەرەكان ڕاگیرا.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن