راچڵه‌كین- سپۆرت
له‌یارییه‌كانی گه‌ڕی سێیه‌می خولی نایابی ئینگلته‌را, یانه‌ی مانچشته‌ر یونایتدی ئینگلیزی سێ خاڵی له چنگی برایتۆن ده‌رهێنا.
شه‌یتانه سوره‌كان كه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیان یارییان ده‌ركرد, یارییه‌كه‌یان به ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ برده‌وه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه برایتۆن كه به درێژایی یارییه‌كه باشتر بوون و 5 تۆپیان به‌ر شیشی گۆڵ كه‌وت, له خوله‌كی 94 گۆڵی یه‌كسان بوونیان كرد.
دوای دوو خوله ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه‌ی لێَدا, به‌ڵام دوای گه‌ڕانه‌وه بۆ ڤار فیكه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌و لێدانێكی سزای بۆ مان یوناتید هه‌ژمار كرد و فێرناندێز گۆڵی سه‌ركه‌وتنی پێ كرد.
ڤیدیۆ: