راچڵەکین-
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، مۆڵەت دراوەتە ١٠٠ کارگەی پیشەسازی و کشتوکاڵی لە سەرتاسەری ھەرێمی کوردستان کە لە نزیکترین ماوەدا دەست بە دروستکردنیان دەکرێت.
د. محەمەد شوکری، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە: "وەکو دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، بڕیارمان داوە ئیدی رۆتینی کاری وەبەرھێنان زۆر کەم بکەینەوە و نەیهێڵن، ئێستا لە کۆتایی کارەکەداین و بەم زووانە ورەکارییەکان رادەگەیەنین".
ئاماژەی بەوەشکردووە:" مۆڵەت دەدەنە ١٠٠ کارگەی پیشەسازی و کشوکاڵی لە ھەرێمی کوردستان و، خاوەنەکانمان ئاگادار کردوونەتەوە کە ھەندێک ھەیە چەند ساڵێکە پێشکەشیان کردووە و ئێستا کارەکانیان بۆ تەواو کراون و مۆڵەتیان پێ دەدرێت و دەست بە کاری خۆیان دەکەن، بۆ ئەوەی بە زووترین کات کارگە دروست بکەن".
دەشڵێت:"داوامان کردووە تا یەک دوو ھەفتەی دیکە خۆیان ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی دەست بە دروستکردنی ئەو ١٠٠ کارگەیە بکرێت".