كهی پێویستە سەردانی پەیمانگەی پزیشکی دادوەری بکرێت؟
ڕاچڵهكین-
ڕهنگه ههموو كهس نهزانێت كهی پێویسته سهردانی پزیشكی دادوهری بكرێت، زۆر جار بۆ حاڵەتێک زۆرینەی نەخوشخانەکان دەکەن و لەکۆتاییدا تێدەگەن دەبوو یەکەم شوێن سەردانی پزیشکی دادوەری بکەن، دكتۆره دیلمان پسپۆڕی پزیشکیی دادوەری لهم بابهتهدا ئهوه ڕوون دهكاتهوه كهی پێویسته سهردانی پزیشكی دادوهری بكرێت.
ئەم حاڵەتانە دەبێت بچیته پزیشکی دادی:
1- منداڵ بەردەبێتەوە یان زەبری دەرەکی پێدەگات و خوێنی دامێنی هەبێت(تکایە ئاگادار بن پشکنینی پەردەی کچێنی هیچ پەیوەندی بە پزیشکی ئافرەتان نییە بەڵکو دەبێت راستەوخۆ بێتە لای پزیشکی دادی جا حاڵەتەکە کێشەی مێردکردن بێت یان منداڵ بەربووبێتەوە یان دەست درێژی سیکسی بێت یان نەخۆشییەکانی رەگەز بێت...هتد) چونکە ئەو دوو پسپۆرییە جیاوازە وەک ئەوەی یەکێک گوێی بێشی بچتە لای پزیشکی ددان بڵی هەمووی هەر دەموچاوە، هیچ پزیشکێکی ئافرەتان ناتوانی ڕاپۆرت بدات سەبارەت بەو مەسەلەیە به پێچەوانەوە خۆی بەرپرسیار دەبێت.
2- دەستدرێژیی سێکسیی کوڕ و کچ و گەورە و بچووک.
-3 ژن و مێردی نوێ کێشەیان بۆ دروستبووبێت، بۆ دڵنیایی خۆیان زۆر باشترە لە چەند ڕۆژی یەکەمدا بێن، واتا دوای نەخەن.
4- هەندێ حاڵەتی گرفتی پەیوەست بە ڕەگەز و جێندەر (وەکو نێرەموک، ترانسجێندەر و ئەوانی دیکە).
5- خەمڵاندنی تەمەن.
لەم حاڵەتانەدا پێشوەختە دەچیتە لای لێکۆڵەری دادی (محقق عدلی)، ئەویش حاڵەتەکە ڕەوانەدەکات بۆ پزیشکی دادوەری.
ئەو حاڵەتانەی مردن کە پێویستە ببرێنە پزیشکی دادی (طب عدلی):
- گولـلـە
- سووتان
- خنکان
- نوقومبوون
- مردنی لەناکاو