جۆرێك میكرۆب بڵاوبۆته‌وه مێشكی مرۆڤ ده‌خوات
ڕاچڵه‌كین-
به‌رپرسان له ویلایه‌تی ته‌كساس له ئه‌مه‌ریكا هۆشداریان داوه‌ته هه‌زاران كه‌س له دانیشتوی شاره‌كه له به‌كارهێنانی ئاوی به‌لوعه ئه‌مه‌ش دوای دۆزینه‌وه‌ی جۆرێك" میكرۆبی مه‌ترسیدار"دێت له‌ناو ئاوی به‌لوعه‌ی ناوچه‌كه كه مێشك ده‌خوات.
به‌رپرسانی شاره‌كه له‌دوای پشكنینی ئاوی خواردنه‌وه ئاشكرایان كردوه كه ئاوه‌كه جۆرێك ئه‌میبای تیادایه، لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی ئاوی خواردنه‌وه ئه‌و كاته ده‌ستی پێكردوه كه منداڵێكی ته‌مه‌ن 6 ساڵ به‌هۆی ئه‌م میكرۆبه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
بۆ دووربوون له مه‌ترسی ئاوی خواردنه‌وه هه‌تا ئه‌و كاته‌ی مه‌ترسی نامێنێت داوا له هاوڵاتیانی ئه‌م ویلایه‌ته كراوه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاوی به‌لوعه نه‌خۆنه‌وه و له‌كاتی خۆشتن ڕێگه نه‌ده‌ن بچیته لوتیانه‌وه و به‌ر ڕوخساریان نه‌كه‌وێت و ڕێگه نه‌درێت به منداڵانیش شه‌ڕه ئاوی پێ بكه‌ن.
ئه‌م جۆره‌ی ئه‌میبا له‌ڕێی لوته‌وه ده‌چێته له‌شه‌وه و له‌وێشه‌وه ده‌چێته مێشكه‌وه و ده‌بێته هۆی هه‌وكردنی مه‌ترسیداری مێشك و دواتر كه‌سه‌كه نیشانه‌كانی "تا و دڵتێكهه‌ڵاتن و ڕشانه‌وه و ڕه‌ق بوونی مل و ئازاری سه‌ر"ی له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت و زۆر كات زۆرینه‌ی توشبووان له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.