زاناكان هۆشداری له بكوژێك ده‌ده‌ن كه ڤاكسینی نییه
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌مساڵ ساڵێكی پڕ له كاره‌سات بوو بۆ مرۆڤایه‌تی و زاناكان هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر "ڤایرۆسی كۆرۆنا مرۆڤ نه‌كوژێت ئه‌وه گۆڕانی ژینگه مرۆڤایه‌تی له‌ناوده‌بات"
له ئه‌مساڵدا له سیبریا به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما تۆماركراوه و بڕێكی زۆر له به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی كه‌نه‌دا و گرین‌لاند له‌ناو ده‌ریادا تواونه‌ته‌وه و هیچ هۆكارێكیش نییه بۆ ڕێگه گرتن له‌م بابه‌ته.
هاوكات كۆنگره‌ی لوتكه‌ی كه‌شوهه‌وای جیهانی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان دواخراوه بۆ كۆتای ساڵی 2021 و ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێش ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه كه ئه‌گه‌ر پله‌ی گه‌رمای جیهان 0.9 پله‌ی سه‌دی دیكه به‌رز ببێته‌وه ئه‌وه چینی ڕوپۆشی به‌سته‌ڵه‌ك له ڕۆژئاوای كیشوه‌ری باشووری گۆی زه‌وی ده‌گاته پله‌یه‌كی توانه‌وه كه گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌بێت و به‌مه‌ش ئاستی ئاوی ده‌ریاكان 5 مه‌تر زیاد ده‌كات .