دوو گەنج لە سەیرانگای دوکان کوژران

کوردستان

28/09/2020     ژمارەی بینراو 3773

راچڵەکین-

ئەمڕۆ دووشەممە لەنزیک سەیرانگای دوکان بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە دوو هاووڵاتیی بە گووللە کوژران.

بە گوێرەی زانیارییەانی راچڵەکین، بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە دوو هاوڵاتی بەناوەکانی " سامان و ئاوات" خەڵکی گوندی بانگۆڵی سەربە ناحییەی تەکیەی جەبارین لە سەیرانگای دوکان کوژران.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی کۆنەوە بووە، ئێستاش پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە".

راچڵەکین بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی کرد بە پۆلیسی سلێمانی پەیوەندییەکە بەردەست نەبوو، هاوکات پۆلیسی دوکان و چەمچەماڵ ئامادەنەبوون قسە لەسەر رووداوەکە بکەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن