ڤیدیۆ: تسۆنامی شه‌رابی سوور
ڕاچڵه‌كین-
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیی ته‌قینی كۆگایه‌كی تایبه‌ت به شه‌رابی سوور له ئیسپانیا بووه جێی سه‌رنجی زۆر كه‌س له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
به‌هۆی ته‌قینی ئه‌م كۆگایه بڕی 50 هه‌زار لیتر له شه‌رابی سوور دزه‌ی كردوه كه تایبه‌ته به یه‌كێك له كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی شه‌راب له ناوه‌ڕاستی ئیسپانیا و هۆكاری ئه‌م ته‌قینه شكانی بۆریه‌كی كۆگاكه بووه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆكه له تویته‌ر زیاتر له 38 هه‌زار كه‌س لایكیان كردوه و 9 هه‌زار جار شه‌یر كراوه‌ته‌وه له ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێردا.