ڕێنمای گرنگ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ شه‌به‌كه‌ و باڵۆنیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت

تەندروستی

28/09/2020     ژمارەی بینراو 777

ڕێنمای گرنگ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ شه‌به‌كه‌ و باڵۆنیان بۆ ئه‌نجام ده‌درێت


ڕاچڵه‌كین-

ئه‌نجامدانی شه‌به‌كه‌ و باڵۆن  بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ گرفت و نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه‌ پرۆسه‌یه‌كه‌ پێویسته‌ كه‌سی نه‌خۆش له‌گه‌ڵیدا كۆمه‌ڵێك بابه‌ت بزانێت و به‌رچاو ڕوونی هه‌بێت، دكتۆر شوان پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ و قەستەرە له‌م بابه‌ته‌دا گرنگترین ڕێنمایی باس ده‌كات.

1- خاوێنکردنەوە و لابردنی موو لە ڕانەکان( ئەو بەشەی پرۆسەکەی لێ ئەنجام دەدرێ).
2- ھێنانی دەرمانەکان لەگەل خۆی.
3- لە کاتژمێر ١٢ ی شەوی پێشوو نابێت نەخۆش خواردن بخوات، تەنھا ئەو دەرمانانە نەبێت کە پزیشکی خۆی بۆی دیاری کردووە لەو بەیانییەی کە پرۆسەکەی بۆ ئەنجام دەدرێ.
4- پێویستە نەخۆش دوای ئەنجامدانی پرۆسەکەی ، 1- 2 لیتر ئاو بخواتەوە.
5- پێویستە نەخۆش تەنھا یەک ھاوەڵی لەگەل بێت بۆ نەخۆشخانە.
6- دەکرێ دوای ئەنجامدانی پرۆسەکە لەھەمان ڕۆژ نەخۆش خۆی بشوات.
7- وا باشترە لە سێ رۆژی سەرەتا خۆی بە دوور بگرێ لە ئەنجامدانی کاری قورس.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن