وەزارەتی كشتوكاڵ چەند بڕیارێكی دەركرد

کشتوکاڵ

28/09/2020     ژمارەی بینراو 703

راچڵەكین -

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێم، لە دووەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەر، چەند بڕیارێكی لەبەرژەوەندی كەرتی پەلەوەر دەركرد.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵی هەرێم، ئەمڕۆ دووشەممە 28-9-2020، بە سەرپەرشتی بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، دووەمین كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەر ئەنجامدرا، تیایدا چەند بڕیارێك درا، لەوانە بەردەوامیدان بە باجی گومرگی لەسەر هێلكەی تروكاندن، هەروەها تەنها خاوەن هەڵێنەرەكان دەتوانن هێلكە تروكاندن هاوردە بكەن، ئەویش بەپێی توانای پڕۆژەكانیان.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكە، دامەزراندنی سندوقی پاڵپشتی كەرتی پەلەوەری و زیادكردنی باج لەسەر پارچەكانی مریشك گفتوگۆی لەبارەوە كراو بڕیاریشدرا ئاسانكاری بكرێت لە كرێی كارەبا و سۆیە بۆ كارگەكانی ئالیك، لە بەرامبەردا پێویستە ئەوانیش نرخی ئالیك دابەزێنن، بۆ ئەوەی نرخی مریشك لەسەر هاووڵاتی كەمبێتەوە.

لە راگەیاندراوەكە ئاماژەی بەوەشكراوە، لیژنەیەك چاودێری هەڵێنەرەكان دەكات و پرسی هەناردەی بەرهەمی مریشكیش بۆ ناوەڕاست و خوارووی عێراق چارەسەر دەكرێت، ئەوەش بڕیاری درا قەرزە كەڵەكەبووەكانی سەر پڕۆژەكان، بكرێتە قەرزی درێژخایەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن