موقتەدا سەدر پەیامێكی بەپەلە بڵاودەكاتەوە

عێراق

28/09/2020     ژمارەی بینراو 1349

راچڵەكین -

موقتەدا سەدر لەبارەی دۆخی ئەمنیی عێراق پەیامێكی بەپەلە بڵاودەكاتەوەو هۆشداری دەدات لەهەوڵی چەند لایەنێكی گوماناوی بۆ تێكدانی ئاسایش و ئاشتی لەوڵات، داواش لەهەمووان دەكات بە ئەقڵ و شەرع كاربكەن، بۆ بەرگرتن لە روودانی شەڕی ناوخۆیی.

رابەری رەوتی سەدر لەو پەیامەیدا كە ئەمشەو بڵاویكردەوە، رایگەیاندووە، هەندێ لایەنی گوماناوی دۆخی ئەمنی عێراق تێكدەدەن و ئاشتی و ئاسایش دەخەنە مەترسییەوە.

موقتەدا سەدر لە پەیامەكەیدا ئامۆژگاری هەموو لایەنەكان دەكات كە ئەقڵ و شەرع و خۆشەویستی نیشتمان بكەنە پێودانگ بەر لەوەی هەر هەنگاوێك بنێن كە وڵات بەرەو شەڕی ناوخۆیی پەلكێش بكات، یاخود ببێتە هۆی پێكدادانی نێوان لایەنەكانی شیعەو شەڕی تایفی لێبكەوێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن