ڕێنمای کشتوکاڵی مانگی 10 بۆ بەروبومی کێڵگەی
ڕاچڵهكین-
1- لەنیوەی دووەمی ئەم مانگە دەست دەکرێت بەچاندنی گەنم و جۆ ، بەڵام ئهگەر بەشێوەی دێمی بوو ئەوا چاوەڕوانی بارانی پەڵە دەکرێت ئینجا دەست بەچاندن دەکرێت .
2- لەکۆتایی ئەم مانگەدا فستقی کێڵگە هەڵدەکەندرێت و کۆدەکرێتەوە .
3-ههتا کۆتایی ئەم مانگە چاندنی سێپەڕە و وێنجە هەر بەردەوام دەبێت .
4-ئەو بەروبومانهی لەکێگەدا دەچێندرێن وەک : پۆڵکە ، پاقلە ، سپێناغ ، شێلم ، چەوەندەر ، گێزەر هەروەها شەتڵی ئەمانهش لە گێڵگەدا دەچێندرێن وەک : قەڕنابیت ، کاهوو ، پیاز ، شەتڵی باینجان ، بیبەر ، تەماتە لەنێو خانووی پلاستیکیدا دەچێنردێت .
ئا : بیلال حمەڕەوف
سەرپەرشتیاری گروپی گەشەپێدانی کشتوکاڵ