هۆكارهكانی سكچوونی درێژهكێشاوی له منداڵدا
ڕاچڵهكین-
ووشەی درێژەکێشاو لێرەدا واتا گەر زیاتر لە ۱٤ ڕۆژ بخایەنێت، هەموو منداڵێک کە سکچوونی درێژەکێشاوی هەبێت پێویستی بە هەڵسەنگاندن هەیە لە لایەن پزیشکەوە بەڵام مەرج نییە کە هەموو حاڵەتەکان بەهۆی نەخۆشییەوە بێت، دكتۆر زانیار پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لهم بابهتهدا زیاتر ڕونكردنهوه لهسهر ئهم حاڵهته دهدات.
سکچوونی درێژەکێشاوی ناتایبەت لە منداڵی خوار چوار ساڵیدا ڕوو دەدات و ماوەیەکی زۆر دەخایەنێت بەڵام تەواو بێ زیانە، هەر پشکنینێکی بۆ ئەنجام بدرێت خاوێن و بێ کێشە دەردەچێت و گەشەی منداڵەکە بێ كێشهیه .
لەم جۆرە سکچوونەدا بە پێچەوانەی هۆکارەکانی تری سکچوونەوە منداڵەکە زۆر بە دەگمەن شەوان لە کاتی نووستندا خۆی پیس دەکات یاخوود هەڵدەستێت بۆ ئەوەی پیسایی بکات، لە ناو پیسایی منداڵەکەدا پارچەی خواردن بەدی دەکرێت بەجۆرێک کە هەرس نەبووەو خواردنەکە دەناسرێتەوە.
بێگوومان خۆت ناتوانیت و دەبێت پزیشکەکەت بڕیار بدات ئایا منداڵەکەت ئەم حاڵەتە سادەیەی هەیە یاخوود حاڵەتێکی ئاڵۆزتر .
مەبەست لەم نووسینەم ئەوەیە کەوا لە زانستی پزیشکیی منداڵاندا گەلێک حاڵەت هەن کە سادەن و بە تێپەڕبوونی کات خۆیان چاک دەبن بەڵام گرنگی هەڵسەنگادن و لێنۆڕینی پزیشکەکەت ئەوەیە کە بڕیار بدات ئایا ئەم حاڵەتە نەخۆشییە یاخوود تەنها ئەو حاڵەتە سادە و کاتییەیە, بێگوومان ئەمەش بە هەڵسەنگاندن و پشکنین دێتە ئەنجام.