بەرپرسێكی پێشووی عێراق سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا

عێراق

30/09/2020     ژمارەی بینراو 376

راچڵەكین –

دادگایەكی شاری بەغدا بەتاوانی گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل، سزای 10 ساڵ زیاندانیكردنی بەسەر بەڕێوەبەرێكی پێشووی وەزارەتی بازرگانیدا سەپاند.

دەستەی دەستپاكیی عێراق بڵاویكردەوە، دادگای تاوانەكانی كەرخ لە بەغدا، سزای 10 ساڵ زیندانیكردنی بەسەر بەڕێوەبەری پێشووی كۆمپانیای گشتی پیشەسازی دنەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق سەپاند، دوای سەلماندنی تاوانەكانی سەری بە وەرگرتنی بەرتیل و ئەنجامدانی گەندەڵی دارایی.

ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە لەكاتی وەرگرتنی بەرتیل لە خاوەنی ئاشێك دەستگیركراوەو جگە لە زیندانیكردنی، بەبڕی پێنج ملیۆن دیناریش سزادراوە.

دەستەی دەستپاكیی عێراق ئاشكراشیكردووە، بەڕێوەبەرە تاوانبارەكە لەكاتی راگەیاندنی سزاكە، لەبەردەم دادوەر ئامادەبووەو دانی بە تاوانەكەشیدا ناوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن