عێراق دەستی بە دابەشكردنی مووچە كرد

ئابوری

30/09/2020     ژمارەی بینراو 1547

راچڵەكین -

حكومەتی عێراق دابەشكردنی مووچەی دەستپێكردو بانكی رافیدەینیش رایگەیاند، دەستكراوە بەدابەشكردنی موچەی مانگی تشرینی یەكەمی خانەنشینان.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی بانكی رافیدەین، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریداوە بە خەرجكردنی موچەی مانگی تشرینی یەكەمی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی.

بانكەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، خەرجكردنی موچەی خانەنشینان لە رێگەی كارتی ئەلیكترۆنییەوە دەبێت.

بەگوێرەی سیستمی دابەشكردنی مووچە لە عێراق، خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی، لە سەرەتای مانگدا مووچەیان پێدەدرێت، بەپێچەوانەی فەرمانبەران، كە لە كۆتایی هەر مانگێكدا مووچەیان بەسەردا دابەشدەكرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن