به‌كارهێنانی جۆرێك ده‌رمانی گه‌ده توشی نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌نت ده‌كات
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه به‌كارهێنانی به‌رده‌وام و درێژخایه‌نی ده‌رمانی تایبه‌ت به ڕێكخستنی "ترشه‌ڵۆكی گه‌ده" مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م به‌ڕێژه‌ی %24 زیاد ده‌كات.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌لایه‌ن هه‌ردوو زانا" جینتشۆ یوان و شانگ شانگ خی" له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه‌ی The Seventh Affiliated ئه‌نجامدراوه كه سه‌ر به زانكۆی سۆن یات سین ه له چین و له گۆڤاری Gut ئه‌نجامه‌كانی بڵاوكراوته‌وه.
توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و ده‌رمانه كراوه كه ڕێگری ده‌كات له ده‌ردانی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده زیاد له پێویست و ئه‌نجامه‌كان تیایدا هاتووه زۆر به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌رمانه مه‌ترسی شكانی ئێسك زیاد ده‌كات به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای مژینی كالسیۆم له جه‌سته‌دا و هه‌وكردنی گه‌ده‌ش دوو مه‌ترسین سه‌رباری ئه‌گه‌ری زیادبوونی مه‌ترسی توشبوون به شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م.