ئایا بەرزی رێژەی چەورییەکانی خوێن هۆکارە بۆ سەرئێشە؟
ڕاچڵهكین-
رۆژانە خەڵکی پرسیاردەکەن لەبارەی بەرزی رێژەی چەورییەکانی خوێن و تووشبوون بە سەرئێشە یان ژانەسەر، بەتایبەت لەو نەخۆشانەی تووشی ژانەسەر دەبن بەتایبەتیریش جۆری گرژەسەرئێشە، ئەوانە دەچن پشکنینی خوێن دەکەن دەڵێن رێژەی چەوریمان زۆرە گوایە ئەو رێژە چەورییە دەبێتەهۆی ژانەسەر، دكتۆر ئازاد پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشك و دەمار لهم بابهتهدا وهڵامی ئهو پرسیاره دهداتهوه تا چهند بهرزی ڕێژهی چهوری هۆكار دهبێت بۆ ئازاری سهر.
ئهم پزیشكه دهڵێت" لە زانستی پزیشكیدا نەسەلمێندراوە کە کەسێك بەهۆی بەرزی چەورییەکانی خوێن تووشی ژانەسەر ببێت و هیچ سەرچاوەیەک باسی لێوە نەکردووە."
بەپێجەوانەوە لەهەندێک حاڵەت ئەوانەی حەبی چەوری بەکاردەهێنن تووشی ژانە سەر دەبن واتا لەوانەیە خودی حەبەکە توشی ژانەسەری بکات نەک بەرزبوونەوی رێژەی چەوری ببێتە هۆی ژانەسەر، بەهیچ شێوەیەک بەرزبوونەوەی رێژەی چەوری نابێتەهۆی سەرئێشە.
پشکنین و چاودێری رێژەی چەوری خوێن شتێکی باشە، بەڵام بەرزی رێژەی چەوری پەیوەندی بە ژانەسەرەوە نیە.