وەزارەتی ناوخۆ راگەیاندراوێك بڵاودەكاتەوە

کوردستان

30/09/2020     ژمارەی بینراو 395

راچڵەكین -

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا شێوە ئیدانەی هێرشە مووشەكییەكەی ئەمشەو دەكات كە كرایە سەر نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، داواش لە حكومەتی عێراق دەكات دەستبەجێ  ئیجرائاتی پێویست وەربگرن، ئامادەیی خۆیشیان بۆ بەرپەچدانەوەی هەر دەستدرێژیەك رادەگەیەنێت.

دەقی راگەیەندراوەكە

 كاتژمێر  8:30 ی ئەم ئێوارەیە، شەش موشەك بە ئاراستەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر هاوێژران كە خۆشبەختانە هیچ ئامانجێكیان نەپێكاوە و هیچ زیانێكی لێ نەكەوتووەتەوە. موشەكەكان لە سنووری (برطلە) لە نێوان گوندەكانی شیخ ئەمیر و تەرجلە لە سەر پیكابێك هاوێژراون. ئەم دەڤەرەش دەكەوێتە سنووری لیوای 30 حەشدی شەعبی.  تیمە تایبەتەكانی ئێمە خەریكی لێكولینەوەی وردن بۆ بە دەستهێنانی زانیاری زیاتر.

لە كاتێكدا بە توندترین شێوە ئەم هێرشە تێرۆریستیە ترسنۆكانەیە ئیدانە دەكەین، لە هەمانكاتدا ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ بەرپەچدانەوەی هەر دەستدرێژیەك. داواش لە حكومەتی فدرالی دەكەین دەست بە جێ  ئیجرائاتی پێویست وەربگرن.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان

2020/9/30

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن