كازم ساهیر وێنه‌كانی له‌سه‌ر به‌رگی گۆڤارێكی ناودار بڵاوكرایه‌وه
ڕاچڵه‌كین-
هونه‌رمه‌ندی ناوداری عێراقی "كازم ساهیر" كۆمه‌ڵێك وێنه‌ی نوێی به ستایلێكی تایبه‌ته‌وه له‌سه‌ر به‌رگی گۆڤاری Vogue Man Arabia بڵاوكرایه‌وه كه تایبه‌ته به وه‌رزی پایز و زستانی 2020 و ستایله‌كانی كلاسیكیه.
له‌م دیمانه‌یه‌دا كازم باسی له ژیانی تایبه‌تی خۆی كردوه پێش ئه‌وه‌ی بچێته بواری هونه‌رییه‌وه و ئه‌و قۆناغه سه‌ختانه‌ی بڕیویه‌تی هه‌تا گه‌یشتۆته ئه‌م ئاسته‌ی ئێستای.
كازم شانازی كردنی خۆی به عێراقی بونیه‌وه باس كردوه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردوه یه‌ك ڕۆژیش هه‌ستی به شه‌رمه‌زاری نه‌كردوه كه به‌ڕه‌گه‌ز عێراقیه.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ناوداره له دیمانه‌كه‌دا بۆ گۆڤاری فۆگ ده‌ڵێت" له ژینگه‌یه‌ك په‌روه‌رده بووم كه پڕ بووه له به‌های جوانی مرۆڤایه‌تی و ڕێزگرتن له‌وانی دیكه و له‌ڕێی ده‌نگ و هونه‌ره‌كه‌مه‌وه توانیومه وێنه‌یه‌كی جوانی عێراقی پیشانی جیهان بده‌م و ئه‌وه‌ش بسه‌لمێنم كه عێراق شایه‌نی شه‌ڕ و ناخۆشی نییه"