پەیامێكی توندو ھەڕەشە ئامێز لە مەسرور بارزانییەوە

کوردستان

30/09/2020     ژمارەی بینراو 1389

راچڵەكین -

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەبارەی هێرشە مووشەكییەكەی ئەمشەوی نزیك فڕۆكەخانەی هەولێر پەیامێكی توندو هەڕەشە ئامێزی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، لێبوردە نابین بەرامبەر هەر هەوڵێك بۆ تێكدانی سەقامگیریی كوردستان و وەڵامی توندیشمان دەبێت.

مەسرور بارزانی، لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، بە تووندی ئیدانەی هێرشە مووشەكییەكەی ئەمشەوی هەولێری كردووەو نوسیویەتی: حكومەتی هەرێم لێبوردە نابێت بەرامبەر هەر هەوڵێك بۆ تێكدانی سەقامگیریی كوردستان و وەڵامی توندی دەبێت.

سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردووە، لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق قسەی كردووە و باسی لە گرنگی لێپرسینەوەش كردووە لەوانەی بەرپرسن لە هێرشەكە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن