راپۆرتی چاكسازی لە حكومەتەوە ئاڕاستەی پەرلەمان دەكرێت

کوردستان

01/10/2020     ژمارەی بینراو 208

راچڵەكین-

سكرتێری لیژنەی باڵای چاكسازیی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، راپۆرتی چاكسازیی سێ مانگی یەكەمی دەستپێكردنی پرۆسەكە ئامادەكراوە و هەفتەی داهاتوو رادەستی پەرلەمان دەكرێ.

عەبدولحەكیم خەسرۆ، رایگەیاند:" راپۆرتی سێ مانگی یەكەمی دەستپێكردنی پرۆسەی چاكسازیی لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە تەواوبووە و هەفتەی داهاتوو رادەستی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت."

وتیشی: "لە راپۆرتەكەدا هەموو وردەكارییەكانی جێبەجێكردنی یاساكە لەو ماوەیەدا دەخرێتە روو" وتیشی"لە 1-7-2020 كە یاسای چاكسازیی پەسەندكراوە، هیچ مامەڵەیەك لە دەرەوەی ئەو یاسایەدا نەكراوە و ناشكرێت".

رۆژی 11ی كانونی یەكەمی 2019 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پڕۆژە یاسای چاكسازیی پەسندكرد و لە 16ی كانوونی دووەمی 2020دا، یاساكە لەلایەن پەرلەمانەوە پەسند كرا. 

حكومەتی هەرێمی كوردستانیش لە 1-7-2020ەوە دەستی بە جێبەجێكردنی یاساكە كردووە و بڕیارە سێ مانگ جارێك راپۆرتی خۆی بداتە سەرۆكایەتی پەرلەمان، ئەمڕۆ 1ی تشرینی یەكەم، سێ مانگ بەسەر دەستپێكردنی پرۆسەی چاكسازییدا تێپەڕدەبێت.
س/ رووداو

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن