لیژنەی دارایی: هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی مووچە دیارینەکراوە

ئابوری

01/10/2020     ژمارەی بینراو 483

راچڵەکین-

لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دیارینەکراوە و چاوەڕێی گەیشتنی پارەکەی بەغدا دەکەن.

ئەمرۆ پێنجشەممە لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان راپۆرتی دەروازە سنوورییەکانی پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کرد، بۆئەوەی رەوانەی سەرۆکایەتی حکومەت بکرێت.

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دیارینەکراوە و چاوەڕێی گەیشتنی ٣٢٠ ملیار دیناری بەغدا دەکەین بۆ دابەشکردنی مووچە".

وتیشی:"هەر کاتێک ٣٢٠ ملیار دینارەکەی بەغدا گەیشتە هەرێمی کوردستان راستەوخۆ حکومەت دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات بە لێبڕینی لەسەدا ١٨".

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر چەند پەرلەمانتارێک رایانگەیاند، کە سەرەتای ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکرێت، بەڵام کۆتایی هەفتەیە و ئەمرۆش لیژنەی دارایی پەرلەمان رایگەیاند، تا بەغدا پارە نەنێرێت مووچە دابەشناکرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن