كازمی بەڵێنی بەسزا گەیاندنی ئەو كەسانە دەدات كەدەستیان بەخوێنی خۆپیشاندەران سوور بووە

عێراق

01/10/2020     ژمارەی بینراو 327

راچڵەكین-

لەیەكەمین ساڵیادی "رووداوەكانی تشرینی 2019" و دەستپێكردنی خۆپیشاندان و مانگرتن دژ بەگەندەڵی، مستەفا كازمی- سەرۆكوەزیرانی عیراق بەڵێنی بەسزاگەیاندنی ئەو كەسانە دەدات كە دەستیان بەخوێنی خۆپیشاندەران سووربووە.

كازمی لەبەیاننامەیەكدا كە ئەمڕۆ  پێنجشەممە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژەی بەوەداوە:"حكومەتی ئێستا سەرئەنجامی ئەو نەخشە رێگایە هاتە ئاراوە كە خوێنی 
گەنجەكانی و قوربانییەكانیان سەپاندی، هەر بۆیە بەڵێنی بەوەفا بوون لەگەڵ گەلی عیراق دووپاتدەكەینەوە و بەردەوم دەبین لە جێبەجێكردنی خواستەكانیان."

لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەیدا كازمی تیشكی خستووەتە سەر ئەو ئاستەنگانەی كە هاتوونەتە بەردەم حكومەتەكەی بەتایبەت دابەزینی نرخی نەوت و پەتای كۆرۆنا كە بەووتەی سەرۆكوەزیرانی عیراق، كە بوونەتە لەنپەر لەبەردەم پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری زیاتر بەهاوڵاتیان.

مستەفا كازمی، لەبەشێكی تری راگەیەندراوەكەیدا جەختی لەوەكردووە، ئەو قۆناغە هەستیارەی وڵاتی پێدا تێدەپەڕێت وادەخوازێت تەواوی هیچزە سیاسییەكان یەكگرتوو بن لەپێناو هەنگاو نان بەرەو هەڵبژاردنێكی پێشوەختەی ئازادانەو پاك لەسەر بنەمای یاسایەكی دادپەروەرانە.

سەرۆكوەزیرانی عیراق داوا لە خۆپیشاندەران دەكات كە بەرگری لە خاكەكەیان بكەن و رێگری بكەن لە دەستوەردانی دەرەكی دەست لەناو دەست بن بۆ پارێزگاریكردن لە سەروەرییەكەی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن