داهاتی نەتی هەناردەكراوی عێراق كەمدەبێتەوە

ئابوری

01/10/2020     ژمارەی بینراو 226

راچڵەكین –
 
وەزارەتی نەوتی عێراق، بڕی هەناردەی نەوت و داهاتەكەی بۆ مانگی ئەیلول ئاشكرا دەكات و بەگوێرەی ئامارێكیش، داهاتەكە بەراورد بە مانگی پێشتر كەمبووەتەوە.

بەگوێرەی ئەو ئامارەی كە ئەمڕۆ 1-10-2020 لەلایەن كۆمپانیای سۆمۆی تایبەت بە هەناردەكردن و بەبازاڕكردنی نەوتی عێراقەوە بڵاوكراوەتەوە، لە مانگی ئەیلول-ی رابردوو، بڕی نەوتی هەناردەكراو 78 ملیۆن و 388 هەزارو 619 بەرمیل بووە، كۆی داهاتەكەشی سێ ملیارو 167 ملیۆن و 434 هەزار دۆلار بووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە مانگی 8ی ئەمساڵ بڕی نەوتی هەناردەكراوی عێراق 80 ملیۆن و 494 هەزارو 536 بەرمیل بووە، كۆی داهاتەكەشی سێ ملیارو 492 ملیۆن و 164 هەزار دۆلار بوو.

وەزارەتی نەوت اشكراشیكردووە، ئەو نەوتەی كە لەمانگی ئەیلول-ی رابردوو هەناردەكراوە، 75 ملیۆن بەرمیل لەرێگەی بەندەرەكانی باشوورەوە بووە، هاوكات سێ ملیۆن و 133 هەزارو 834 بەرمیلیش لە كێڵگەكانی كەركوك بەرهەهێنراوەو لەرێگەی بەندەری جەیهان لە توركیا هەناردەكراوە.

ئامارەكە دەریخستووە،  تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت لەو مانگەدا 40 دۆلارو 40 سەنت بووەو لەرێگەی 29 كۆمپانیاوە بۆ وڵاتانی هاوردەكار رەوانە كراوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن