ژمارەی توشبووانی كۆرۆنا لە ئێران روو لە هەڵكشانە

جیهان

01/10/2020     ژمارەی بینراو 263

راچڵەكین -

تەندروستی ئێران رایگەیاند، لەماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا، زیاتر لە سێ هەزارو 800 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوەو 211 توشبووی دیكەش گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی راگەیاندراوێكی وەزارەتەكە،  دوای تۆماركردنی سێ هەزارو 820 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا لە وڵاتدا، لەئێستادا كۆی توشبووانی ئەو ڤایرۆسەكە ژمارەیان گەیشتووەتە 461 هەزارو 44 كەس، هاوكات 383 هەزارو 368 توشبووش چاكبوونەتەوەو پەتاكەیان تێپەڕاندووە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران، ئاشكراشیكردووە، ژمارەی مردووان بەهۆی ڤایرۆسەكە بۆ 26 هەزارو 380 كەس بەرزبووەتەوە، پارێزگای كوردستانیش یەكێكە لەو پارێزگایانەی وڵات كە بەهۆی زۆربوونی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا، لە دۆخێكی هەستیاردایەو خراغونەتە ژێر هێڵی سوور.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن