گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عێراق و توركیا راگیرا

عێراق

01/10/2020     ژمارەی بینراو 395

راچڵەكین -

جارێكی دیكە گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان عێراق و توركیا راگیرایەوەو بڕیارەكەش لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە تا كاتێكی نادیار دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی شارستانی عێراق لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكرد، بڕیاردرا لەرۆژی شەممە 3-10-2020 گەشتە ئاسمانییەكان لەگەڵ توركیا بۆ كاتێكی نادیار رابگیرێت.

راگەیاندراوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕیاری راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان، لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی توركیاوە دراوەو ئەمڕۆ بەفەرمی ئەو بڕیارەیان پێ راگەیاندوون.

دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی شارستانی عێراق، هۆكاری راگرتنی گەشتەكانی گەڕاندەوە بۆ رێنماییە تەندروستییەكانی توركیا، ئاماژەی بەوەشكردووە، بڕیارەكە گەشتی ئەو هاووڵاتییە عێراقییانە ناگرێتەوە كە لە توركیاوە دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكەیان. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن