كۆرۆنا ده‌وڵه‌مه‌نه‌كانی ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد و هه‌ژاره‌كانی هه‌ژارتر كرد
ڕاچڵه‌كین-
سامانی ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان زیاتر بووه و هه‌ژاره‌كانیش زیاتر هه‌ژار بوون ئه‌مه دۆخی هاوڵاتیانی چین و زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهانه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ڕاپۆرتێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته له گۆڤاری " ساوس چاینا مۆرنینگ پۆست" بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتوه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان له ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا كه‌لوپه‌لی خۆشگوزه‌رانیان زیاتر كڕیوه وه‌ك" ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها و شه‌راب و ڕێكخستنی ئاهه‌نگه‌كان له ماڵه‌وه" كڕینی ئۆتۆمبێلی گرانبه‌ها له مانگی 8 ی ئه‌مساڵ به‌ڕێژه‌ی %32 زیادی كردوه به‌راورد به هه‌مان كاتی ساڵی ڕابردوو.
له به‌رامبه‌ردا ئه‌و كه‌سانه‌ی كارێكی ساده‌یان هه‌یه و فه‌رمانبه‌رن ترسی له‌ده‌ستدانی كاره‌كانیان هه‌یه و كڕینی به‌رهه‌مه خۆراكی و دانه‌وێڵیه‌كان و شامپۆ له ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا تا ئێستا زۆر زیادی كردوه.
كۆرۆنا زه‌برێكی كوشنده‌ی له خێزانه هه‌ژاره‌كان وه‌شاندوه و له به‌رامبه‌ردا زۆرینه‌ی خێزانه سه‌رمایه‌داره‌كان سه‌لامه‌تن له په‌تاكه دورن، چین یه‌كه‌م وڵات بوو كه ڤایرۆسی كۆرۆنای تیادا بڵاوبویه‌وه و ئێستاش له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه دوباره باری ئابوری وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و پێش ببات و به‌گوێره‌ی داتاكان له وڵاتی چین زیاتر له 600 ملیۆن دانیشتوی ئه‌و وڵاته كه ده‌كاته نیوه‌ی دانیشتوان مانگانه كه‌متر له هه‌زار یه‌ن یان ده‌ست ده‌كه‌وێت كه ده‌كاته 124 یۆرۆ.
له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له چین هه‌تا ئێستا ئه‌م ڤایرۆسه 627.307 كه‌سی له سه‌رتاسه‌ری جیهان كوشتووه.