شەجەریان كۆچی دوایی كرد

کەلتوور

08/10/2020     ژمارەی بینراو 166

راچڵەكین -

محەمەد رەزا شەجەریان هونەرمەندی ناوداری ئێران، دوای مانەوەی بۆماوەیەكی زۆر لە نەخۆشخانە بەهۆی نەخۆشییەوە، ئەمڕۆ ٨-١٠-٢٠٢٠ لەنەخۆشخانەیەكی شاری تاران كۆچی دوایی كرد.

شەجەریان كە بە مامۆستای گەورەی گۆرانی و موزیكی فارسی دادەنرێت، ساڵی 1940 لەشاری مەشهەد لەدایكبووە، لەماوەی تەمەنی هونەرییدا، سەدان گۆرانی و ئاوازی بەرهەمهێناوەو چەندین هونەرمەندی گەورەی وڵاتەكەشی پێگەیاندووە.

محەمەد رەزا شەجەریان، ماوەی چوار ساڵە تووشی شێرپەندە بووەو بەو هۆیەشەوە بەردەوام لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری وردی پزیشكی بووە، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی جەم لە تارانی پایتەختی ئێران، بۆ دواجار ماڵئاوایی كرد.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن