وێنه‌یه‌كی ده‌گمه‌نی خانمه هونه‌رمه‌ند رجا‌ء جداوی و هاوسه‌ره‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه
ڕاچڵه‌كین-
ئه‌میره موختار كچی خانمه هونه‌رمه‌ندی كۆچكردو" رجا‌ء جداوی" وێنه‌یه‌كی ده‌گمه‌نی دایك و باوكی بڵاوكرده‌وه و له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام.
ئه‌میره له‌سه‌ر وێنه‌كه‌ی دایك و باوكی نوسیویه‌تی" خودا لێتان خۆشبێت ئازیزانم ، خۆشه‌ویستیه‌ك 46 ساڵ به‌رده‌وام بوو تیایدا خۆشه‌ویستی و به‌خشنده‌ی هه‌بوو له‌نێوانتان به پشتیوانی خودا له به‌هه‌شتدا به یه‌كتر ده‌گه‌نه‌وه و داوا له خودا ده‌كه‌م به یه‌ك بگه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاواتتان پێی ده‌خواست"
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری رجا‌ء جداوی دوای توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ی ئیسماعیلیه مانگی یۆلیۆی ئه‌مساڵ له ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا كۆچی دوایكرد.