به‌وێنه.. ئه‌مڕۆ بۆ كۆتا جار جه‌سته‌ی شه‌جه‌ریان له‌ناو هه‌واداره‌كانیدا بوو
ڕاچڵه‌كین-
مه‌راسیمی شۆردن و نوێژكردن له‌سه‌ر جه‌سته‌ی مامۆستا "محه‌مه‌د ڕه‌زا شه‌جه‌ریان" ئه‌مڕۆ له گۆڕستانی به‌هه‌شتی زه‌هره له تاران به‌ڕێوه چوو و به‌گوێره‌ی پلانی خێزانه‌كه‌ی بریار وایه ته‌رمی ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌ڕێی فڕۆكه‌خانه‌ی "میهر ئاباد" ببرێته مه‌شهه‌د و له‌وێ ته‌رمه‌كه‌ی به‌خاك بسپێردرێت.
هۆمایۆن شه‌جه‌ریان كوڕی ئه‌م هونه‌رمه‌نده كۆچكردوه ئاشكرای كردوه كه ته‌رمی محه‌مه‌د ڕه‌زا شه‌جه‌ریان ده‌برێته شاری " توس" له مه‌شهه‌د و ویستی شه‌جه‌ریان خۆی بووه كه دوای مردنی له‌پاڵ گۆڕی فیرده‌وسی و سێ براكه‌ی به‌خاك بسپێردرێت.
ئه‌م ئه‌ستێره‌یه‌ی هونه‌ری ئێران له‌دایكبووی ساڵی 1940 ه و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه توشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بووه و له‌و كاته‌وه هه‌تا ئێستا چاره‌سه‌ری وه‌رگرتوه، شه‌جه‌ریان خاوه‌نی خه‌ڵاتی گرامی یه ساڵی 2010 وه‌ك یه‌كێك له باشترین 50 ده‌نگه‌كانی جیهان هه‌ڵبژێردراوه و خاوه‌نی ده‌نگێكی ڕه‌سه‌ن و تایبه‌تی ئێرانی بووه و هه‌واداره‌كانی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان بۆ مه‌رگی به‌داخن و 8 ی 10 دوای ململانێیه‌كی توند له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی له نه‌خۆشخانه‌ی "جه‌م" له ئێران كۆچی دوایكرد.