به‌وێنه.. به‌هۆی درێژی قاچه‌كانی ناوی چووه كتێبی ژماره پێوانه‌ییه‌كانه‌وه
ڕاچڵه‌كین-
ماسی كورین ی ته‌مه‌ن 17 ساڵ ناوی چووه كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانییه‌كان به‌هۆی درێژی قاچه‌كانی ئه‌م خانمه بۆته خاوه‌نی درێژترین قاچ له جیهاندا.
كورین درێژی قاچه‌كانی %60 ی ته‌واوی درێژی له‌شیه‌تی و درێژی قاچی چه‌پی 134.6 سانتیمه‌تره و درێژی قاچی ڕاستی 134.1 سانتیمه‌تره و كه‌مێك كورت تره له قاچی چه‌پی و پێده‌چێت هۆكاری ئه‌م درێژیه نا ئاساییه‌ی ئه‌م خانمه هه‌رزه‌كاره ته‌نها هۆكاره‌كه‌ی تێكچوونی بۆهێڵی سه‌ر كرۆمۆسۆمه‌كان بێت.
ئه‌م خانمه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام خاوه‌نی 1.7 ملیۆن فۆڵۆوه‌ره و له تیك تۆك 50 هه‌زار فۆڵۆوه‌ری هه‌یه و به‌رده‌وام گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات له‌گه‌ڵ فۆڵۆوه‌ره‌كانی كه شێوه‌ی جه‌سته تا چه‌ند په‌یوه‌ندی هه‌یه به متمانه به‌خۆبوونه‌وه.