راچڵەكین-
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت،چاوەڕواندەكرێت لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ڕەزامەندی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە لەئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكایەتی هەرێمەوە بدرێت.
فەریق ڕوكن جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە راگەیاند:" ئەو ئەفسەرانەی شایستەی پلەبەرزكردنەوەن بۆساڵی 2017 خشتەكەمان ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیران كردووە كە بریتیە لە خشتەی نەورۆزو ئەیلول لەگەڵ ئەوەشدا چەند تێبینیەك لەسەر خشتەكەیان هەبووە بۆیان نێردراوەتەوە چەند كۆبونەوەیەكیشی لەسەركراوە دواتر ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانیان كردۆتەوەو چاوەروانی حكومەت دەكرێت كە ڕەزامەندی لەسەر بدات."
ئاماژەی بۆئەوەشكرد:" بڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو لیستی پلە بەرزكردنەوەیەی ئەفسەرانی پێشمەرگە لەئەنجومەنی وەزیران و سەرۆكایەتی هەرێمەوە ڕەزامەندی لەسەر بدرێت و مەرسومی هەرێمیان بۆ دەربكرێت."
جەبار یاوەر، ئاشكراشیكردووە:" لەهیچ پلەبەرزكردنەوەیەكدا شایستەی دارایی بۆئەفسەرانی پێشمەرگە ئەژمارنەكراوە، بەڵام داوایانكردووە لەگەڵ پلەبەرزكردنەوەكەی ئەفسەراندا سوودمەندبن لەشایستەی دارایی پلەبەرزكردنەوەكەش."
بەرپرسەكەی پێشمەرگە وتی: "وەزارەتی دارایی داوایكردووە بڕی شایستەی پلەبەرزكردنەوەكە ئامادەبكەن بۆ ئەو مەبەستەش ئەوان وەكو وەزارەتی پێشمەرگە خەمڵاندنی بۆ دەكەن و دواتر وەزارەتی دارایی وحكومەتی هەرێم وەڵامیان دەدەنەوە كەدەتوانن شایستەی دارایی پلەبەرزكردنەوەكە خەرجبكەن یاخودنا".