عیراق؛ لەڕووبەڕوو بوونەوەی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان كوژراوو بریندار هەیە

عێراق

21/01/2020     ژمارەی بینراو 497

ئەمڕۆ دووشەممە 20-1-2020، لەگۆڕەپانی گەیلانی لەناوەندی بەغدای پایتەخت، لەئاكامی رووبەڕووبوونەوەی نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران كەسێك كوژراو ژمارەیەكی تر برینداربوون.

ئەوەش لەكاتێكدا دێت، ئەو مۆڵەتە كۆتایی هات كەلەلایەن خۆپیشاندەرانەوە درابوو بە حكوومەتی كاربەڕێكەر و پارتە دەسەڵاتدارەكانی عیراق تا كەسێكی سەربەخۆ بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت دەست نیشان بكەن، هەروەها بكوژانی چالاكوانانی خۆپیشاندانەكان سزا بدەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن