ئێران حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان و تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا رادەگەیەنێت

جیهان

29/02/2020     ژمارەی بینراو 712


راچڵەكین-

وەزارەتی تەندروستی ئێران حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان و تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنای لەو ولاتە راگەیاند.

وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، لەماوەی 24 كاتكۆی رابردوودا 195 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتە تۆماركراون.

كیانوش جیهانپور، وتەبێژی تەندروستی ئێران ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لەو ماوەیەدا 9 تووشبووی كۆرۆنا لەو ولاتە گیانیان لەدەستداوە، بەوەش لەسەرانسەری ئێراندا ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 43 كەس.

جیهانپور، ئەوەشی روونكردەوە، لەئێستا 593 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەرانسەری ئێران تۆماركراون. هاوكات 123 كەسیش تائێستا چاكبوونەتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن