نیچیرڤان بارزانی سەردانی كوێت دەكات

کوردستان

13/10/2020     ژمارەی بینراو 219

راچڵەكین-

بڕیارە ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی- سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی وڵاتی كوێت بكات و  زنجیرەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە ئەنجام بدات.

نێچیرڤان بارزانی لەو سەردانەیدا، هاوخەمی خۆی بۆ كۆچی دوایی میر سەباح ئەحمەد جابیر دەردەبڕێت، كە رۆژی 29ـی ئەیلوولی رابردوو گیانی لەدەستدا، هاوكات پیرۆزبایی لە نەواف ئەحمەد جابریش دەكات بە بۆنەی دەستبەكاربوونی وەك میری نوێی ئەو وڵاتەی كەنداو. 
 
 وەك میدیاكانی نزیك لەپارتی بڵاویانكردووەتەوە، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە میانی كۆبوونەوەكانیشیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای كوێت جەخت لە بەهێزكردن و پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و كوێت دەكاتەوە. 
 
لە ئابی  2006ەوە قەبارەی وەبەرهێنانی كۆمپانیا كوێتییەكان لە هەرێمی كوردستان گەیشتووەتە 10.570 ملیۆن دۆلار. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن