وێنە .. ئەرشیف
راچڵەكین -
سوپای رووسیا زەبرێكی گەورە و كاریگەر لە سوپای ئۆكراینا دەوەشێنێت و لەماوەی هەفتەیەكدا هەشت ناوچەی دیكەی ئەو وڵاتە كۆنترۆڵ دەكات و زیاتر لە 10 سەربازیش لە بەرەگانی جەنگ كوژران.
ئەمڕۆ هەینی 31-10-2025، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەماوەی هەفتەی رابردوودا، هێزەكانیان پیشڕەوییەكی بەرچاویان لە بەرەكانی جەنگدا كردووە و لەئەنجامی هێرش و بۆردومانە بەردەوامەكانیان، توانیویانە هەشت شارۆچكەو ناوچەی نیشتەجێبوون لەسنووری كۆماری دۆنتێسك و هەرێمی دنیبرۆپیترۆفسك كۆنترۆڵ بكەن.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، سوپای ئۆكراینا و گروپە چەكدارە بیانییە بەكرێگیراوەكان، لەسەرجەم بەرەكانی شەڕدا زەبری گەورەیان بەركەوتووە و لەماەی هەفتەی رابردوودا 10 هەزار و 115 سەربازیان كوژراون، كە تەرمی زۆربەی كوژراوەكان كەوتووەتە دەست سوپای رووسیا.
وەزارەتی بەرگریی رووسیا ئاشكراشیكردووە، هێزەكانیان بە بەكارهێنانی مووشەكی دوورمەودای پێشكەوتوو، دەیان پێگەی سەربازیی ئۆكراینایان خاپوور كردووە و سەدان درۆن و سەكۆی مووشەكیشیان تێكشكاندووە.
پێشڕەوییەكانی سوپای رووسیا لە بەرەكانی جەنگ دژ بە سوپای ئۆكراینا، كە بەپێی ئامارەكان لەماوەی مانگی رابردوودا دەیان شارۆچكەیان كۆنترۆڵكردووە، لەكاتێكدایە سەرجەم هەوڵەكان بەئامانجی گەیشتن بە رێككەوتنی ئاگربەست و ئاشتی، شكستیان هێناوە.