پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ی سه‌ربڕی و دواتر بردیه بنكه‌ی پۆلیس
ڕاچڵه‌كین-
پیاوێك به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه سه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ی بڕی و بردی بۆ بنكه‌ی پۆلیس، به‌م ڕه‌فتاره‌شی بوه جێگه‌ی سه‌رنجی ئه‌و كه‌سانه‌ی به شه‌قامه‌كه‌دا تێپه‌ڕ بوون.
پۆلیسی ویلایه‌تی " ئه‌وتار برادیش" له باكوری هندستان ئاشكرای كرد پیاوێك به‌ناوی" شینار یاداف" هێرشی كردۆته سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی به چه‌قۆ و به ناپاكی تۆمه‌تباری كردوه له‌گه‌ڵ هاوسێكه‌یان و دواتر سه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ی بڕیوه و بردویه‌تی بۆ بنكه‌ی پۆلیس.
هه‌مان دیمه‌ن له ویلایه‌تی " ئه‌وتار برادیش" له مانگی 2 ی ئه‌مساڵ تۆماركرا كاتێك پیاوێك سه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ی بڕی و دواتر به وتنه‌وه‌ی مارشی نیشتیمانی سه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ی هه‌ڵگرتوه و به شه‌قامه‌كاندا سوڕاوه‌ته‌وه.