هۆكار و نیشانه و چۆنیهتی چارهسهری گرێی پهردهی مێشك
ڕاچڵهكین-
ئهم حاڵهته لەپەردەکانی مێشکەوە دروست دەبێت و بەهێواشی گەورە دەبێت هەرلەبەر ئەوە تانەگاتە قەبارەیەکی گەورە و فشارێکی زۆر نەخاتە سەر مێشک پێی نازانرێت. لە هەموو شوێنێکی مێشکدا کە بە پەردەی مێشک چواردەور درابێت دروست دەبێت و بەپێی شوێنەکەی نیشانەی جیاواز دروست دەکات، دكتۆر ئامانج پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشک و دەمار و بڕبڕەی پشت لهم بابهتهدا نیشانهكانی گرێی پهردهی مێشك و چۆنیهتی دهستنیشانكردنی ڕوون دهكاتهوه.
نیشانەکان وەک زۆربەی گرێکانی مێشک دوو جۆر نیشانە دروست دەکات کە بریتین لە نیشانە گشتیەکان وەک سەرئێشە و دڵتێکەڵهاتن و هەندێكجار ڕشانەوە، هەروەها نیشانە تایبەتەکان بەپێی ئەو شوێنەی لێی نزیکە دروستی دەکات هەر لە بێهێز بوونی پەلەکان تا دروست بوونی ئاوبەندی سەر کاتێک لەناو جۆگەی ئاویی سەرماندا بێت.
دەستنیشانکردن: لەڕێگەی ئەشیعەی تەنوری دەبێت بۆ دیاریکردنی قەبارە و نزیکی لەشوێنی گرنگی مێشکمان و دیاریکردنی باشترین شوێن بۆ نەشتەرگەری.
چارەسەر: نەشتەرگەری و لابردنی گرێکە بەتەواوی و لابردنی پەردەی مێشک کە گرێکەی لێوە دروست بووە
باشترین ڕێگایە.
ئەم گرێ یە لەڕوی دروست بوونەوە سێ دەرەجەی هەیە یەک باشە ٩٨٪ کات شێرپەنجە نیە، واتا ناکاتە ئەوەی بڵاوببێتەوە و شتی خراپ دروست بکات هەندێک جار دەرەجە دوو یان سێ یە ٢٪ شێرپەنجەیە و پێویستی بە چارەسەر بە تیشک و کیمیاوی دەبێت.